ئەحمەد موختار جاف 

 

 

 

 

ناوی‌ ئەحمەدی‌ کوڕی‌ وەسمان پاشای‌ گەورەی‌ جافە، کوڕی محەمەد پاشا کوڕی کەیخەسرەو بەگ کوڕی سلێمان بەگ کوڕی عەبدوڵڵا بەگی کوڕی تاهیر بەگی جافە و ناوی دایکیشی عادیلە خانمە کە لە زەبر و زەنگ و رامیاری دا بەناوبانگ بووە. ساڵی‌ ١٨٩٦ لە ‌ھەڵەبجە لەدایکبووە. ئەحمەد موختار بەگ بە لێکدانەوەی‌ ئەبجەدی‌ دەکاتە ١٣١٦ی‌ کۆچی‌ کەبریتییە لە مێژووی‌ لەدایکبوونی‌ و بۆیە ئەو ناوە نراوە.

وەسمان پاشای باوکی و مەحمود پاشای باوکی کە هەردووکیان میر و لە سەرۆکە هەرە گەورەکانی خێڵی جافانن، لە لایەن سوڵتانەکانی عوسمانی یەوە پایەو ناوبانگی (پاشا)یەتیان دراوەتی.

ھەرچەندە دەرچووی‌ قوتابخانەو خوێندنگا باڵاکان نەبووە، بەڵام مرۆڤێکی‌ زیرەک و وردبین بووە. بێجگەلەزمانی‌ کوردی، فارسی‌ و تورکی‌ و عەرەبی‌ و کەمێکیش ئینگلیزی‌ زانیوە. تەنانەت بەزمانی‌ فارسی چەند ھەوڵێکی‌ شیعریی ھەیە، خۆی‌ و تاھیر بەگی‌‌ برای بەدوو شاعیری‌ گەورەی‌ کورد دەژمێردرێن. ئەم شاعیرە بەتوانایە لە ھەموو بوارەکاندا شیعری‌ وتووە و ھەڵبەستە نیشتمانییەکانی‌ لەریزی‌ پێشەوەی‌ ھەڵبەستە نیشتمانییەکانی‌ سەرەتای‌ سەدەی‌ ڕابردوو دادەنرێن.

ئەو هەستیارە پایەبەرزە بەهۆی فێربوونی ئەو زمانانەوە دەروازەی هەموو جۆرە هونەرێکی وێژەیی بە جارێکی لەسەر کرایەوە. ئەحمەد موختار بەگ لاوێکی جوانچاک و سووروسپی و مووزەرد و چاوشین و شۆخ و شەنگ و رووخۆش و دەم بە پێکەنین و باڵابەرز و تەڕپۆش و دڵتەڕبووە، هەروەکو لە مەیدانی ئازایەتی و هۆشیاری و زرنگی و سوارچاکی و راوسەیران و نیشانەئەنگاوتندا پاڵەوانێکی ناسراوبووە لە کۆڕی جوامێری و یاریکاری و دەستی هەژاران گرتن و دڵنەرمی و بەزەیی و نان بدەیەتی و خێرەمەندی و جوامێریش دا بێ هاوتابووە.

ئەحمەد موختار بەگ لەبەرئەوەی‌ لەبنەماڵەیەکی‌ دەسەڵاتدار و بەناوبانگی‌ جافە، تێکەڵی‌ ڕامیاری و کاروباری‌ دەوڵەتیش بووە. لەڕووی‌ کۆمەڵایەتییەوە کەسایەتییەکی‌ خۆشەویست و خێرەومەند بووە. لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا هاوسەری بۆخۆی خوازتوە و لە ١٩٢٢دا بووە بە قائیمقامی‌ ھەڵەبجە، لە ١٩٢٤دا کرا بە نوێنەر و لە کۆڕی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقی و لە (مەجلسی) نوێنەراندا تا ساڵی ١٩٣٥.

لە ٥ی شوبات‌ی ١٩٣٥ و لە تەمەنی ٣٨ ساڵیدا کە لەسەر چۆمی سیروان بە کەڵەکی دەپەڕیەوە لە لایەن چەند ناپاکێکی دڵ و دەروون رەقەوە کوژرا، و تەرمەکەی لە تەنیشت گۆڕی تاھیر بەگی‌‌ لەگوندی‌ عەبابەیلێی‌ نزیکی‌ ھەڵەبجە بە خاک سپێردرا.

ئەحمەد بەگ دوو کوڕ و سێ کچی لە پاش بەجێ ماوون، ناوی کوڕە گەورەکەیان غاندی و بچووکەکەیان ئەفراسیاب بەگە، و کچێکیشی بە ناوی شەمسە.

 




ڕێکه وت: دو شنبه 8 خرداد 1391برچسب:ژیان نامه,ئەحمەد موختار جاف,ehmad mokhtar jaf,,
ناردراوه به ده ستیوه نه وشه

جگەرخوێن


 

 

شێخ مووس کوڕی حەسەن کوڕی موحەمەد، ناسراو بە جگەرخوێن، شاعیرێکی کورد زمانە. 

جگەرخوێن لە ساڵی ١٩٠٣ لە باکووری کوردستان لە گوندی حەسار نزیک بە شاری ماردین لەدایکبووە. بەمنداڵی شوانی و گاوانی کردوو، لەبەر ئەوەی نەداربوە و باوکی کۆچی دواییکردوە، خوشکەکەی گرتوویەتییە خۆی و بەخێوی کردووە و دواتر لەبەر ھێندە دەردە نەداری و ھەژاری بەناچاری گوندی حەسار جێدەھێڵن و لەساڵی ١٩١٤ بۆ گوندی عاموودە دەیگوێزنەوە.

جگەرخوێن ھەر لە منداڵییەوە زیرەکی و ھۆشیاری و توندوتۆڵی پێوە دیاربووە و حەزی لە خوێندن کردووە، بۆیە بەھەر جۆرێک بێت، ناردوویانە بەر خوێندن لە حوجرەی مزگەوت و سەرجەم خوێندنەکانی زۆر زیرەکانە بەرێکردووە وەک خوێندنی زمانی عەرەبی و زانستەکانی ئایینی ئیسلام، بۆیە بە ئومێدی تەواوکردنی مۆڵەتی دوازدە زانستی باکوور و ھەر چوار پارچەی کوردستان گەڕاوە و دواتر لەسەر دەستی مەلا عوبێد وەرگرتووە.

لە ڕۆژئاوای کوردستان و ماوەیەکیش لە باشووری کوردستان و ڕۆژھەڵاتی کوردستان مەلایەتی کردووە.

جگەرخوێن لەساڵی ١٩٤٦ ز ڕوو دەکاتە شاری قامیشلی و دەست بەکاری ڕامیاری دەکات و دەبێتە ئەندامی پارتی جڤاتا ئازادی و یەکیەتییا کورد (Civata Azadî û Yekîtiya Kurd). لەساڵی ١٩٤٨ ز دا دەبێتە ئەندامی پارتی کۆمنیستی سوری و لەساڵی ١٩٥٤ ز دا بۆ ئەندامێتی پەرلەمانی سوریا دەپاڵێورێت. لەساڵی ١٩٥٧ ز واز لەپارتی کۆمۆنیست دەھێنێت و ڕێکخراوی ئازادی دادەمەزرێنێت. ئەو ڕێکخراوەش پاشتر دەچێتە ناو پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریاوە. لەساڵی ١٩٥٩ ز دا جگەرخوێن ڕوودەکاتە باشووری کوردستان و تا ساڵی ١٩٦٣ ز لە زانکۆی بەغدا دەبێتە مامۆستای وانەبێژ لە بەشی زمانی کوردی. دواتر دەگەڕێتەوە بۆ قامیشلی سەرقاڵی نووسین و کاری ڕامیاری دەبێت. ھەر لەو ساڵەدا و لە شاری دیمەشق دەخرێتە گرتووخانەوە.

بۆ بەشداریکردن لە شۆڕشی مەلا مستەفا با‌رزانی جگەرخوێن لەساڵی ١٩٦٩ ڕوو دەکاتە کوردستانی باشوور و چالاکی کوردایەتی خۆی پێشکەشی شۆڕشی کورد دەکات.

لەساڵی ١٩٧٣دا بەرەوو لوبنان دەچێت و لەوێش ھۆنراوەی کیمە ئەز (Kîme Ez) دەنووسێت.

جگەرخوێن لە ساڵی ١٩٧٦دا بۆ سوریا دەگەڕێتەوە و لە ساڵی ١٩٧٩ ناچار دەبێت ڕووبکاتە وڵاتی سوێد و لەوێ وەک پەناھەندەیەک دەگیرسێتەوە و بەنووسینەوە سەرقاڵ دەبێت و لە ١٩٨٤.١٠.٢٢ کۆچی دوایی دەکات و تەرمەکەی بۆ قامیشلی دەگوێزرێتەوە و لەوێ بەخاکی کوردستان دەسپێدرێت، ئەوەش ھەروەک خۆی پێش مردنی داوایکردبوو.

دواتر بەھۆکاری بینینی زۆرداری، ئەوەی دوژمنان دژی کورد ئەنجامی دەدەن، جگەرخوێن بەباشی دەزانێ لە پیشەی مەلایەتی دووربکەوێتەوە و بەڕۆحیەتێکی گەورە و بەبڕوایەکی ھێندە بەتین بچێتە جیھانی کاری ڕامیاری و باوەڕەکەی و خۆشەویستی کوردستان بخزێنێتە جیھانی وێژە و بەوشەی ناسک دایبڕێژێ بۆ ئەوەی خوێنەران ھەست ستەمی زۆرداران بکەن، کە چۆن دژی گەلی کوردن. بە کاریگەریی ھۆنراوە نەتەوەییەکانی ئەحمەدی خانی و حاجی قادری کۆیی و شۆڕشە نەتەوەییەکی شێخ سەعیدی پیران لە باکووری کوردستان لە ١٩٢٥ ز دا، بووە شاعیرێکی لێھاتووی ھۆنراوەی نەتەوەیی و کەوتە سەر باسکردنی کوردستانی نیشتمانی خۆشەویستی و ھاندانی ئافرەتی کورد بۆ خوێندن و خەباتی نیشتمانی و ‌بڵاوکردنەوەی بیرو باوەڕی کوردایەتی لە سەرەتادا ھۆنراوەیەکی نەتەوەیی لە باسی کوردستاندا بە ناونیشانی شام شەکرە، وەڵات شیرنترە داناوەو نیشتمانەکەی خۆی بە بووکی جیھانی دادەنێ و باخ و بە بەھەشت مێرگ و سەرچاوەی ئاوی سازگاری دەچوێنێ و بەکچێکی شۆخ و شەنگی جوان و ڕازاوی دادەنێ و ئەندامەکانی ئەو بووکەی کوردستانی بە تاجی سەلاحەدینی ئەیووبی و بە ڕۆژ و دەریا و ئەڵماس و دیوانەکانی ھۆنراوەی ‌‌حاجی قادر و ئەحمەدی خانی ‌دەچوێنێ و دەڵێت:

وەڵاتی من تووی بووکا جیھانی

ھەمی باغ و بھشت و مێرگ و کانی

سەری تاجا سەلا‌حەددینی کوردی

ئەنی ڕۆژە دەبورجا ئاسمانی

دوو چاڤێن تە وەکی دەریایی ھورمز

کەپوو ئەلماسە کاری کووش و وانی

دوو زولفێن تە کتێبا حاجی قادر

زمانێ تە ژ بەندا شێخی خانی

جگەر خوینە کورێ تە ھەر دنالی

ژ بەرنەزانی و خزانی!!

دوای ئەم باسە جوانەی کوردستانی نیشتمانی خۆشەویستی، داوا لە کچانی کورد دەکات، ڕاپەڕن و بکەونە سەر خوێندن و لە خەوی بێھۆشیدا ھۆشیار بنەوە و پێیان دەڵێت: "گەر بخوێنن پێشدەکەون و گەر نەشخوێنن‌ کەس ئێش و دەردمان لێ دوور ناخاتەوە."


جگەرخوێن توانی ئەو باوەڕەی ھەیبوو بیگەیێنێتە ئەو ئاستەی بە نەمری بمێنێتەوە و نەوە‌ی ئەوسا و ئەمڕۆ و سبەی لە خوێندنەوەی ھۆنراوە و پەخشان و فەرھەنگ و ڕێزمانی کوردی سوودمەندبن.

جگەرخوێن بە ھەستی پڕ سۆزی نەتەوایەتی، ھەڵوێستی شاعیری نەتەوەیی کورد ئەسیری پەسند دەکات و ستایشێکی جوانی بە ھۆنراوە کردووە و لە ھۆنراوەیەکیدا بە ناوی بەر دیلک واتا خۆشەویستی لە ژمارەی ١٠ی ساڵی ١٩٣٢ی گۆڤاری ھاوار لە شامدا بڵاوکردۆتەوە و بەم جۆرە دەست بەستایشەکەی دەکات:

ئەی برای شەھبازی ئەوجی فەن و ھەم عیرفانی توو

سەد وەکی ابن الاثیر ی گووری و قوربانی توو!

جگەرخوێن ابن الاثیر بە قوربانی ئەسیری شاعیری نەتەوەیی کوردمان دەکات چونکە لای وایە (ابن الاثیر)، کە کوردێکی مێژوو نووس بووە، نەک مێژوو نووسێکی بۆ کوردی نووسیبێت، چونکە لە ئاستی "ئەسیری"دا ھیچ باشەیەکی بۆ کورد نەبووە ‌و شاعیر لە دێڕە ھۆنراوەیەکی دیکەدا دەڵێت:

سەد سەلاحەدین و بی سەد وەک ئەبی موسلم ھەبێ

فائیدە ھیچ بوومە نادەن سەتوەتی شاھانی توو

شاعیر دەڵێت: "ئێمە گەر سەدی وەک سەلاحەدین و ئەبو موسلیمی خۆراسانیمان ھەبێت، کە ھەردووکیان کورد بوون. بەڵام ھیچیان بۆ کورد نەکردووە، بۆیە ھیچ سوودێکیان بۆ ئێمە نەبووە ‌و ئەمەشی بۆ بەرزکردنەوەی ھۆنراوەی و شاعیریەتی ئەسیری کوردپەروەر بووە."

بەم جۆرە بۆمان دەرکەوت کە جگەرخوێن شاعیرێکی خەباتی کوردایەتی بووەو لە زۆربەی ھۆنراوەکانیدا داوای ھۆشیارکردنەوەی لاوی کوردی کردووە بۆ وەدەست ھێنانی مافی نەتەوەییان.

شاعیر زۆر دەناڵێت، تاکو ئافرەت پێشکەون و ئەو کاتە بڵێن بژی میللەتی کورد و دەڵێت:

ئەی کچێ ڕابە بخوێنە دا تو سەربەست ھەر بژی

زوو ژ خەو توو سەرھلینە بەس بمینە بێ مەژی

گەر بخوێنی دێ بدی خواندن تو ئێ ھونەرتەڤا

گەر نەخوێنی کە‌س ژ بوومە ئێش و دەردان ناکوژی

وا جگەر خوین خووەش دناڵی دا کوژن پیشڤەھەڕن

دا ببیژن ھەر بژی کورد ھەر بژی کورد ھەر بژی!

 

بەرھەمەکان

دیوانی ئاڤستای جگەرخوێن
دیوانی یەکەم: پریسک و پەتی (Prîsk û Pêtî)، ساڵی ١٩٤٥ ز دیمەشق
دیوانی دووەم: سەورا ئازادی (Sewra Azadî)، ساڵی ١٩٥٤ ز دیمەشق
دیوانی سێیەم: کیمە ئەز (Kîme Ez)، ساڵی ١٩٧٣ ز دیمەشق
دیوانی چوارەم: ڕۆناک (Ronak)، ساڵی ١٩٨٠ ز ستۆکھۆڵم
دیوانی پێنجەم: زەند ئاڤستا (Zend-Avista)، ساڵی ١٩٨١ ز ستۆکھۆڵم
دیوانی شەشەم: شەفەق (Şefeq)، ساڵی ١٩٨٢ ز ستۆکھۆڵم
دیوانی حەوتەم: ھێڤی (Hêvî)، ساڵی ١٩٨٣ ز ستۆکھۆڵم
دیوانی ھەشتەم: ئاستی (Astî)، ساڵی ١٩٨٥ ز ستۆکھۆڵم
دەستوورا زمانێ کوردی (Destûra Zimanê kurdî)، ساڵی ١٩٦١ ز بەغدا
فەرھەنگ (پەرچێ یەکەم) (Ferheng، perçê yekem)، ساڵی ١٩٦٢ ز بەغدا
فەرھەنگ (پەرچێ دوەم) (Ferheng، perçê diwem)، ساڵی ١٩٦٢ ز بەغدا

 




ڕێکه وت: دو شنبه 8 خرداد 1391برچسب:ژیان نامه ,جگەرخوێن,jgar khwen,
ناردراوه به ده ستیوه نه وشه

   

                                                                                                                                                   

 

ناو: قادر  

 ناوی بنه ماڵه : عه بدوڵازاده

 

 رۆژی له دایكبوون: هه وه ڵ رۆژی چله ی زستان ساڵی1304

 

 (21/12/1925)

 

 شوێنی له دایكبوون: ئاوایی كولیجه ,به خشی ناوه ندی,دێهستانی ئاختاچی, به خشی بۆكان, شارستانی مه هاباد.

 

 ناوی باوك: محه مه د, ژماره ی ناسنامه 356

 

 ناوی دایك: مرۆت, ژماره ی ناسنامه 357

 

 كاتی ده ركردنی ناسنامه : 7ی مانگی خاكه لێوه ساڵی 1309(1930)

 

 شوێنی وه رگرتن: به خشی ناوه ندی شارستانی مه هاباد,محاڵی ئاختاچی,گوندی كولیجه.

 

 ناوی نووسه ری ناسنامه : ره حیم ده باغیان

 

 

قاله مه ڕه خۆی كوته نی له گوندی كولیجه له دایك بوه , به مه زنده ی خۆی ده بێ 1295ی هه تاوی 1916 هاتبێته سه ر دنیا به ڵام سجیل نووسی ده وره ی ڕه زاشا رۆژی یه كی چله ی گه وه ره ی زستانی ساڵی 1304واتا 1925 زایینی بۆدیاری كردووه .

 

 

هه رچه ند قاله مه ڕه كاتی له دایكبوون شمشاڵی به ده سته وه نه بووه, به ڵام هه ر ئه وده مه كه گیانی له گیانی دایكی گرێدراو بووه گوێی له ده نگی شمشاڵی كاك محه مه دی باوكی و مامه سوڵتان و مامه ڕه حمانی و كاكه كانی بووه . ئه وانه شمشاڵ ژه نی به ناوو ده نگ و لێزان و لێهاتووی مه ڵبه نده كه بوون. خۆی ده بێژێ: « ئوستادم خوڵا بووه » ئه وجا ئه م چێرۆكه به شایه د ده هێنێته وه:

 

 

« منداڵ بووم له قوڵقوڵه ی نزیك عه وڵاباد بۆشایی لێیان گێڕابووینه وه, مه حموودی ته ها و غه فوره خڕه شمشاڵێكی سه یریان لێده دا, منیش ویستم شمشاڵ لێده م نه یانهێشت. ئه وده م زۆر منداڵ بووم, چوومه نێو قه ڵاغه ته پاڵه یه كه وه , ده ستم كرد به گریان, هێنده گریام شه كه ت بوو, ته پاڵه یه كم له بن سه رم ناو له خه وه كه شدا هه ر هه نیسكم ده دا, كه سێكم لێ په یدا بوو, سوورو سپی, هه رای لێكردم :“ عه بدوڵقادر, عه بدوڵقادر هه سته , هه سته مه گری, به گریانی تۆ دارو به رد وه گریان هاتوون!“ هه ستام ده ستم به لێدانێ كرد به كه س ڕانه ده وه ستام! سبه ینێ چوومه شایی, به خودای نه غه فوور ده یوێرا نه مه حموود له به رانبه رمدا ڕاوه ستن! جا نازانم, یا خوڵا كۆمه كی كردم یا شه یتان! ئه ڵبه ت شه یتان ناتوانێ شمشاڵ لێدا!» 

 

 

ده ڵێ: « ناوم قادری عه بدوڵازاده یه , شێخ محه مه دی شێخی بورهان ناوی قاله مه ڕه ی لێنام! له ماوه ی 82 و 83ساڵی ته مه ندا, ناڕه حه تی نه ما نه یبینم. له گه ڵ حه سه ن زیره كی زۆر به یه كه وه بووین, ئه و كاته كه له به غدا گۆرانی “ له كووچه و شاری به غدایه خۆم غه ریب و بێگانه خۆم“ی كوت به یه كه وه بووین! 

هه رچه ند مامه قاله زۆر كه م قسه ده كا و قسه كانی له ڕێگای شمشاڵه وه ده گاته بیسه ر, به و حاڵه ش قسه ی زۆری له دڵ دایه و بۆ هه ر هه وایه كی كه به شمشاڵه كه ی ده یژه نێ چیرۆكێكی هه یه , ئه و خوی زۆر حه زی له هه وای “كانه بی خوازه“ ئه وه ش چیرۆكێكی نه ته وایه تی كوردیه و زامه كانی كورد ده نوێنێ كه زامه كانی قاله مه ڕه شه ! ئه و هه رچه ند وه ك حه سه ن زیره كی دۆستی سه ودای نووسین و خوێندنی نیه , به ڵام مێشك و دڵێكی گه وره ی هه یه كه خۆشه ویستی وڵات و سروشت وبه سه رهاته كانی نه ته وه كه ی تێدا جێگا بۆته وه ! قاله مه ڕه هه تا ته مه نی 74 ساڵی ژنی نه هێناوه و هه موو خۆشه ویستی ژیانی له شمشاڵ لێدان و گێڕانه وه ی چیرۆكی ژیانی گه له كه ی دیتۆته وه چیرۆكێك خۆی گوته نی له زه مانی ساسانیه كانه وه ده ست پێده كا.

 

 

له وتوێژ له گه ڵ رادیو كرماشان له ساڵانی 1975دا له وه ڵامی ئه وپرسیاره دا كه بۆ ژنت نه هێناوه ده ڵێ:

 

 

« ئه گه ر ژنم هێنابا له شمشاڵه كه م دور ده كه وتمه وه »

 

 

به رهه مه كانی لای خۆی ده سته به ندی كراون,له ئه وینداریه وه بگره هه تا نه ته وایه تی! له گه ڵ گۆڕینی ده وران ژیانی قاله مه ڕه و و شمشاله كه شی گۆرانی به سه ردا هاتوه, ئه و كاته كه گوڕوتینی لاوتی دڵ ومێشكی گه رم ده كرد شمشاڵه كه شی ئه ستورتر بووه , ئێستا له گه ڵ پیری خۆی شمشاڵیش كزو لاوازتر بۆته وه ! چیرۆكی قاله مه ڕه و شمشاڵه كه ی هه م شیرین و هه میش دڵته زینه !

 

 

« جارێكیان نه خۆش ده كه وێ و له نه خۆشخانه ی شاری مه راغه ده كه وێ دوكتور ده لێ: “ تۆ نه خۆشی سیلت گرتووه و ئه گه ر چاكیش بیته وه له ڕێگای شمشاڵه كه ته وه ده یگرێوه , ده بێ شمشاڵه كه ت فڕێ ده ی“

 

 

قاله مه ڕه كه له گه ڵ شمشاڵه كه ی گه وره بووه ناتوانێ له خۆی دوری خاته وه, له ورۆژه وه هیچ كات شمشاڵی له خۆی دوور نه خستۆته وه یا له باخه ڵی دایه یان له قۆڵی كه واكه ی ڕاكردووه .

قاله مه ڕه هه م هه وا كۆنه كان ده ژه نێ و هه میش خۆی هه وا داده نێ و ناویان لێده نێ.به ڵام جێگای داخه سه رڕای ئه وه ی ده وروبه ری پڕی نووسه ر ورۆژنامه نووس و لێكۆڵنه ره تا ئێستا نه بووه دانیشن له گه ڵی ودانه دانه هه واكان وناوه كان و چیرۆكی به سه رهاته كان بنووسنه وه !! ڤاله مه ڕه كتێبخانه یه كی زیندووی موسیقا, فۆلكلۆر و ئه ده بیاتی زاره كی و روداوه كانی 70ساڵی ڕابوردووه و هه م شایه دی روداوه كانی ئه مڕۆیه كه هه مووی له مێشك و گه رووی شمشاڵه كه یدا پاراستراون و له كووچه و كوڵانه كانی بۆكان و شاره كانی كوردستان له گه ڵ خۆی ده یانگێڕێ! بێ گومان ئه م كتێبخانه یه ده توانێ بابه تی ده یان سمینار و كونگره بێ, كه له وڵاتی كونگره و سمیناردا به قه ست فه رامۆش كراوه! پاش مردنی بێ گومان ده یان و سه دان شاعیرو نووسه ر وگۆرانی بێژ و لایه نگری فه رهه نگ و به رپرسانی وردو درشت , په یدا ده بن كه به سه ر و باڵای خۆی و شمشاڵه كه یدا هه ڵبڵێن. به ڵام ئه مڕۆ به وته ی خۆی

 

 

“ جنێو و قسه ی ناخۆشی“ پێده ڵێن هه ر ئه وكاره ی كه له گه ڵ حه سه ن زیره ك و ده یانی وه ك ئه وانه مان كرد وده یكه ین.!

 

 

خۆی ده ڵێ: « ئه گه ر خۆم له ئیختیاری قودره ته كانی وه خت دابنایه ئه مڕۆ هه موو شتم ده بو,به ڵام من هێنده م له كوچه و كوڵان وقاوه خانه كان شمشاڵ لێداوه , خه ڵك ته قه م له بابی دێنن, شه وی وایه به ته له فون جنێوم پێده ده ن, جنێوم پێ …ده ده ن, جنێو پێ …ده ده ن, یا له خه یابان و كوچه و كوڵان و قاوه خانه ده ڵێن ئه و سه گ بابه به خۆی و ئه وشمشاڵه وه مێشكی سه ری عاله می بردووه »  

 

باوه كو زۆر له سه رده می ده روێش عه بدوڵا وگۆرانی شاعیر دوور كه وتوینه وه به ڵام گۆران وده رویش و مامه قاله ی ئه مرۆش هه ر ناڵه ی كۆن له ده روون وهه ناویانه وه دێ.

 

 

مامه قاله ده ڵێ: « میلله تی كورد پیاوی زۆر چاكی تێدا هه ڵكه وتووه و هه ڵده كه وێ به ڵام كورد قه دری نازانێ! به خودای,خودا میلله تی له میلله تی كورد بێ ڕه حم تر دانه ناوه !» 

 

 

زیره ك ده یكوت: « هونه ر له ناو كورددا قه دری نه ماوه ده مه وێ بمرم و له و دونیاش چاوم به به شه ری كورد نه كه وێته وه !

 

 

گۆران ده ڵێ: « له ناو قه ومی به سیتا هونه ر وه ك عه كسی قه مه ر وایه له ناو حه وزێكی لیخندا»

 

 

قادر عه بدوڵاراده به گوێگرتن و دیتن و بیستن سه دان به یت و باووحه یران وبه سه رهات و رازو سه ربورده و گۆرانی فێربووه, له ڕاستیدا له ڕێگای ئه ده بیاتی زاره كی نه ته وایه تییه وه , مێژووی گه له كه ی فێربووه. ئازاره كانی میلله ته كه ی ئازاری ده ده ن كه زمان ده گێڕی هه ست و بیر وفیكری شاعیران و نووسه رانێك وه ك پیره مێرد وحاجی قادر و هێمن وهه ژار له گوێدا ده زرینگێنه وه !! به ڵام قسه كانی و هه ست و نه ستی ده روونی كڕیاریان نیه ! ئه و به شمشاڵه كه ی كه س هه ڵناپه ڕێنێ به ڵكو مرۆڤ ده خاته بیرو بیركردنه وه ! لێره وه ته نیایی هونه رمه ند ده ست پێده كا! ده بێ ئه ویش وه ك باب وباپیرانی به هیوای پاشه رۆژبێ هه تا تێیبگه ن و له جێگای خۆی دایبنێن جێگایه ك كه هه میشه پاش مه رگ ده دۆزرێته وه !!

 

 

قادر عه بدوڵازاده سه وادی نیه , زانستگاش نه چووه و ده وره ی دوكتورای له هێچ زانستگاێكی ناونه ته وه ی نه دیوه . به ڵام زیاتر له 77ساڵ شه و و رۆژ شمشاڵی ژه ندووه ! ئه وه ش ته مه نی چوارجار دوكتورا وه رگرتنه !به مه ش قاله مه ڕه ده بێته مرۆڤێكی كه م وێنه له دنیای هونه ردا و له شمشاڵ ژه ندنی كوردیدا له سه رده می خویدا ده بێته تاقانه ی تاقانه .

 

 

77ساڵ شمشاڵ ژه ندن و وه ڕه ز نه بوون ده بێ نهێنییه كی گه ه وره ی تێدا بێ, نهێنییه ك كه ته نیا خۆی ده توانێ بیدركێنێ! نهێنییه ك كه له لای زۆربه ی هونه رمه ندانی گه وره ی دنیا هه بووه و هه یه !!

 

قادر عه بدوڵازاده له دواقسه كانیدا روو ده كاته كورده كانی ده ره وه ی وڵات وده ڵێ:« له سه ر كوردایه تی خۆیان برۆن! كتیبه كان به چاپ بگه ینن, با وه ك قورئانه كه ی ماموستا هه ژاری لێ نه یا كه كه س نه یزانی چیان لێكرد(1)! به هومێدی خودا له ورۆژه ڕه شه نه جاتمان ده بێ و ئیشاڵا به یه ك شاد و شوكر ده بینه وه !!»

 

 

 

 

 

 

 




ڕێکه وت: یک شنبه 7 خرداد 1391برچسب:قادر عه بدوڵڵا زاده (قاله مه ڕه),ژیان نامه,,
ناردراوه به ده ستیوه نه وشه

 

ئەحمەدی خانی

 

 

 

 

ئەحمەدی خانی (١٦٥١-١٧٠٧) شاعیر و نووسەر و ڕۆشنبیری گەورەی کورد بووە. ئەحمەدی خانی لە یەکەم کەسانێک دادەنن کە لەسەر کوردایەتی و نەتەوەخوازیی کوردی نووسیویەتی. بەناوبانگترین بەرھەمی کتێبی شیعری مەم و زینە کە چیرۆکێکی دڵدارانە دەگێڕێتەوە کە لە ساڵی ١٦٩٢ بە شێوەزاری کورمانجی نووسراوە.

ناوی ئەحمەد کوڕی ئەلیاس کوڕی ڕۆستەم بووە. لە ساڵی ١٠٦١ی کۆچیی مانگی بەرانبەر بە ١٦٥٠ یان ١٦٥١ زایینی لەدایکبووە. نازناوی شیعری لە ھۆزی خانیان وەرگرتووە، بەشێکی ئەم ھۆزە لە دەوروبەری ناوچەی بۆتان بوون، بەڵام بنەماڵەی شاعیر باریان کردووە بۆ شاری بایەزید. لە مەم و زینەوە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە خانی لە جزیرە‌ ژیاوە. خانی یەکێک بووە لە مەلا گەورەکانی سەردەمی خۆیی و شارەزاییەکی چاکی لە فەلسفە و زانستەکانی دیکەدا ھەبووە. خانی لە دێڕێک لە هۆنراوەکانیدا باسی لە دایکبوونی خۆی دەکات و دەڵێ:


لەو ڕا کو دەما ژ غەیب فەک بوو
 تەئریخ هەزار و شەست و یەک بوو

وەک لە سەرچاوەکانی ژیانی و کردەوە ئەدەبییەکانی شاعیر دەردەکەوێ باب و باپیرانی لە ڕووی داراییەوە ژیانیان ئاسان بووە و بە بەختیاری ژیاون. ئەحمەدی خانی ھەموو ژیانی بۆ خوێندەواری و بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری و ھۆشیاریی سیاسی خەرج کردووە لە کۆمەڵی کوردەواریدا. ئەمە دوو لایەنی ڕووناکی بووە، یەکەمیان بەرھەم ھێنانی داھێنانی ئەدەبی، واتە شیعری، دووەمیان فێرکردن و پێگەیاندنی منداڵان و لاوی کورد لە ڕووی خوێندەوارییەوە.

شاعیر لە مەڵبەندی لە دایکبوونی، شاری بایەزید، لەساڵی ١٧٠٧ (١١١٩ی کۆچیی مانگی) کۆچی دوایی کردووە و ھەر لەوێش نێژراوە.

لە کتێبی دیالۆگ – ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا نووسراوە: «ئەحمەدی خانی ھەر لەسەرەتاوە دەیزانی کە کەلووپەلی کوردی بازاڕیان نییە، واتە ئەو کتێبانەی کە بە کوردی نووسیبوونی نەیاندەتوانی بگەنە ژمارەیەکی زۆر خوێنەر». ئەمەش بۆ دوو ھۆ دەگەڕێتەوە. لە لایەک ئەو کۆمەڵگەیەی کە ئەحمەدی خانی تێدا دەژیا، بەشی ھەرەزۆریان نەخوێندەوار بوو و لە لایەکی دیکەوە زمانی نووسین و خوێندنی ئەو سەردەمە زیاتر بە زمانی عەرەبی و فارسی بوو، نووسەرانی ڕۆژەھەڵاتی ناوین بە نووسەرانی‌ کوردیشەوە بەو زمانانە کتێبیان نووسیوە.

ئەحمەدی خانی یەکەم شاعیرە کە گلەیی لە سەرۆک ھۆزەکانی کورد دەکات کە یەکناگرن و پشت بە نەیارانیان دەبەستن، دەنا دوژمنانی کورد غوڵامێتیان بۆ کورد دەکرد و دەڵێت :

گەر دێ ھەبوا مە ئیتیفاقەک
ڤێگرا بکرا مە ئینقیادەک
روم و عەرەب و عەجەم تەمامی
ھەمیا ژ مە تا دکر غولامی
تەکمیل دکر مە دین و دەولەت
تەحلیل دکر مە عیلم و حیکمەت

ئەحمەدی خانی، گرنگییەکی زۆری بە زمانی کوردیی داوە و کاتێک بە زمانی کوردی شیعری نووسیەوە تەنھا ھەر بۆ ئەوە نەبووە کە بەو زمانە بنووسێت بەڵکو بە کوردیی نووسینی، وەکو ھەڵوێسەیەک لە دژی دەستەڵادارن و زمانەکەیان بەکار ھێناوە، ھاوکات وەکو ڕەخنەیەکیش لە کوردەکان خۆیان، چونکە خانی پێی وابووە کە زوو خۆیان دەدەن دەست، ئاغا و دەستەڵادارە بێگانەکان. کوردەکان ئازا و دلێر بوون، شاسووار، وەفادار، جێیمتمانە بوون، بەڵام ئەوە بەدەردی چی دەخوات، کاتێک خۆیان پەرش و بڵاو بن و نەتوانن یەکبگرن تا خۆیان کەیخودای خۆیان بن؟ زمانی نووسین دەتوانێت ببێتە ھۆکارێک بۆ ئەوەی ھەست بکەن کە ئەوانیش‌ نەتەوەیەکن وەهەروەها هانی کوردانی داوە بۆ ڕوو بەڕووبوونەوە لەگەڵ داگیرکەران .

بەرھەمەکان
*عەقیدەیا ئیمانێ، بە پەخشان و ھۆنراوە سەبارەت بە پێنج کۆڵەکەی ئیمان لە ئیسلامدا نووسراوە. ساڵی ٢٠٠٠ لە سوید چاپ کراوە.
**نووبەھارا بچووکان، ١٦٨٣، فەرھەنگۆکێکی عەرەبی – کوردی کە بە شیعر، بۆ منداڵانی کوردی داناوە کە فێری زمانی عەرەبی ببن کە ئەو ***سەردەمە زمانی دین و زانست بووە. یەکەم جار لە ١٩٢٦ لە ڕەواندز چاپکراوە.
****مەم و زین، ١٦٩٢، یەکەم جار لە ١٩١٩ لە ئەستەمبوڵ چاپ کراوە.
*****غەزەل و قەسیدە
                                                                                                                             
 

 

 




ڕێکه وت: یک شنبه 7 خرداد 1391برچسب:ژیان نامه, ئه حمه دی خانی,,
ناردراوه به ده ستیوه نه وشه

 

 

قانع

 

 

 

موحەممەد کابولی‌ (١٨٩٨-١٩٦٥) ناسراو بە مامۆستا قانع شاعیری چەوساوەکان و بەش مەینەتان و زانای گەورە و پایەبەرزی نەتەوەی کوردە. بە ھۆی شیعرەکانیەوە بە شاعیری چەوساوەکانی کوردستان ناوبانگی دەرچووە. شیعرەکانی قانع ھەوێنی بیرێکی فراوان و پێشکەوتووخوازانەیە، ئەوەتا سەردەمانێکی زۆر گوزەری کردووە بەسەر کۆچی دوایی شاعیردا، کەچی پەیتا پەیتا خوێنەری شیعرەکانی لە زیادبووندایە. 

 

ژیانی مناڵی

دوای ئەوەی دەرەبەگەکانی ناوچەی مەریوان باوکی ئەم شاعیرە ئاوارە دەکەن، بەدەم لێقەوماوییەوە قانع وەکو مناڵی دەربەدەرێک لە ڕۆژی ١٥ی ئەیلولی ساڵی ١٨٩٨ی زایینی لە گوندی ڕیشێلە بناری شارەزووری مەریوان لە دایک بووە بەو حاڵەشەوە کڵۆڵی دەستی لە یەخەی نەکردەوە، لە تەمەنی ٤٠ ڕۆژیدا باوکی کۆچی دوایی دەکات و تازە پێ دەگرێت کاتێک دایکیشی کۆچی دوایی دەکات، مامەکانی نازی دەکێشن.

قانع سه‌باره‌ت به زێدی خۆی وا ده‌ڵێت:

له ئه‌سڵا خه‌ڵکی دۆڵاشم، مه‌ریوان جێگه‌ی ئه‌ژدادم/موحه‌ممه‌د کابولیم ئه‌مما ته‌خه‌للوس قانعم ناوه

که دۆڵاش گوندێک بوه له نزیکی شاری مه‌ریواندا.

تۆماری ژیانی ئەم مناڵە مەینەت دۆستە لە زەمینەیەکی دەربەدەری و پڕ لە کوێرەوەرییەوە دەستی پێ کرد، شەرم نییە ئەگەر بڵێین ڕۆژان لە نێو مناڵاندا و شەوان لەسەر تەنوور ژیانی بەسەر دەبرد.

تا ماوەیەک ئینجا بە ھۆی خزمێکی دووریانەوە کە ناوی (ئاغا سەید حسێن) و خەڵکی دێی چۆڕ دەبێت لە ناوچەی مەریوان پێ دەنێتە زەمینەی ژیانێکی ترەوە، ئاغا سەید دەیباتە لای خۆی و لە حوجرە دەینێرێتە بەر خوێندن. بەر لەوەی بە تەواوی فێری نووسین و خوێندن ببێت جار و بار شیعری سەرزەنشتیی دادەنا و ھەر ئەمەش بووە بنچینەی شاعیرێتی دوا ڕۆژی.

قانع لە کاتی بێ ئیشیدا خۆی بە خوێندنەوە و بابەتی وێژەییەوە دەبردە سەر، شیعر لەو کاتەدا شەوچەرەی کۆڕی شەوانە و کەرەستەی ڕۆشنبیرەکانی جەماوەر دەبێت، بۆیە ئەمیش یەکێک دەبێت لە سەوداسەرەکانی بازاڕی شیعر.

کە ئاگری شەڕی جیھانیی یەکەم گەیشتە ناوچەی مەریوان، لەبەر ئەوەی کە لایەنی ئایینی لە شەڕەکەدا بەھێز بوو، زۆربەی ڕۆشنبیرە ئایینییەکانی ئەو سەردەمەی ناوچەکە ڕاستەوخۆ تێکەڵاوی شەڕەکە بوون و خەڵکێکی زۆریان ڕاپێچی ناو شەڕەکە کرد.. بێ ئەوەی لە ستراتیژییەتی شەڕەکە و لایەنە سیاسییەکان و نیازی ئیمڕیالیزم و مەبەستەکانی بگەن. ئەمیش یەکێک دەبێت لەو کۆمەڵە ڕۆشنبیرە ئایینیانەی ئەو سەردەمەی ناوچەکەیان و وەکو یەکێک لەوان بەشداری شەڕەکە دەکات.. لایەنی بە ئایین بۆیاخکراوی شەڕەکە گەلێک کار دەکاتە سەر ڕێبازی بیرکردنەوەی بۆیە ئەو سەرەتا شیعرییەی کە لەسەر سەرزەنشتکاری دامەزرابوو بەجێ دەھێڵێت و ڕوو دەکاتە شیعری ئایینی و خواپەرستی.

کە شۆڕشی ئۆکتۆبەری شۆسیالیستی بە پێچەوانەی تای کێشی سیاسی ئەنجامی شەڕەکەی بە بارودۆخێکی سەر بە قازانجی زۆربەی گەلانی ناوچەکە کێشایەوە، سەرەتای بیرکردنەوەیەکی نوێ لە ژیانی ڕۆشنبیری شاعیردا سەری ھەڵدا.. دوا ئەوە جارێکی تر دەست دەکاتەوە بەخوێندن، ئینجا ھەوای گەڕان بە شارەکانی کوردستاندا دەبێتە خولیای، ھەر بۆیە بۆ خوێندن سنە، مەھاباد، شنۆ، ھەولێر، کۆیە، کەرکووک، سلێمانی و بیارە گەڕاوە. دوا قۆناغی خوێندنی دێنێتەوە بۆ مەریوان و ئینجا بە یەکجاری دەستی لێ ھەڵدەگرێ.

ژیانی لاوێتی

لە سەرەتای لاوێتیدا دووچاری نەخۆشی تەنگەنەفەسی دەبێت و تا دێت لێی زیاد دەکات لە ئەنجامدا ھەر بەو ئازارەش سەری نایەوە.

ئەو ناکۆکییە خێڵەکییانەی نێوان بنەماڵەی شاعیر و دەرەبەگەکانی ناوچەی مەریوان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لەناو جموجۆڵی فیکری شاعیردا زیادی دەکرد.. ئەمە لە لایەک، لە سەرەتای بیستەکانیش بە دواوە کە ناو بە ناو ھەواڵی پەیوەندی سیاسییانەی توندوتۆڵی ھاریکاری نێوان کۆڕ و کۆمەڵ و تاقمە سیاسییکانی ئەو سەدەمەی باکووری کوردستان و کەمالییەکان دەگەیشت بێ ئارامی خۆی شیعری دادەگرت.. دیسانەوە لە لایەکی تریشەوە سەرکەوتنی شۆڕشە مەزنەکەی ئۆکتۆبەر و سەرەتای بڵاوبوونەوەی بیر و باوەڕی پێشکەوتووخوازانەی دژ بە فاشیزم لە نێو توێژ و کۆمەڵە خوێندەوارەکاندا، ئەمانە ھەموو زەمینەیەکی نیشتمان پەروەرانە و نەتەوایەتییانەیان خولقاندبوو، وە پاشگەزبوونەوەی کەمالییەکان بەرانبەر مەسەلەی کورد و بەرپابوونی شۆڕشە ناوبەناو پچڕاو و یەک لەدوای یەکەکانی باکووری کوردستان (ئاگری داخ) بیر و باوەڕی زۆربەی لاوە خوێندەوارەکانی خستە بەر مەودایەکی نەتەوایەتی و نیشتمانیانەی کاریگەر.

لەو کاتەدا کە سەرەتای شاعیرێتی شاعیر بوو زۆر بە گورجی باری سەرنج و شێوەی ناوەڕۆکی شیعرەکانی لە دڵداری و ئایینییەوە گۆڕدران بۆ نیشتمانپەروەرێتی. وەک خۆی چەند جارێک لە پێشەکی دیوانە شیعرەکانی سەردەمی خۆیدا باسی کردووە و لە چەند لایەکی تریشەوە لێی دواوە؛ کتێبێکی دەستنووسی فارسی بە ناوی (وقایق ال اردەلان)ی دەست دەکەوێت کە باسی ڕاپەڕینەکانی تیرەی ئەردەڵانییەکان دەکات بەرانبەر داگیرکەران، ئەمیش ئەوەندەی تر کار دەکاتە سەر دیوی ناوەوەی شاعیر و بەرھەمە شیعرییەکانی کە لێرەدا بە تەواوی قۆناغی شیعری دڵداری جێ دەھێڵێت و شافیر دوای ئەو قۆناغە دەبێتە شاعیرێکی نەتەوایەتی و نیشتیمانپەروەر.

بیروباوەڕی سۆشیالیستی و دژە دەرەبەگایەتی

بڵاوکردنەوەی بیروباوەڕی سۆشیالیستی لە لایەن کاربەدەستانی حکومەتی ئەو سەردەمە بەربەست کرابوو، لەو کاتەدا باس و بەسەرھاتی شۆڕشی ئۆکتۆبەری سۆشیالیستی و ئامانج و لایەنە سیاسی و ئابووری و نەتەوایەتییەکان بەزۆری بەسەر زارەکی باس دەکران. شاعیریش لەو سەردەمەدا ھەست بە سەرەتای ڕژێمی سۆشیالیستی دەکات و دەڵێت:

با سێ قات نەبێت خانوو سەراکەت

پارەی قاتێکیان بدە بە براکەت

دەوڵەمەدن مەڵێ ھەوڵی بۆ خۆیە

نەبوونی ھەژار، نەبوونی تۆیە

بەھۆی شەڕی جیھانیی دووەمیەوە بیروباوەڕی پێشکەوتووانە لە وڵاتدا پەرەی سەند و ئەم پەرەسەندنەش بووە ھۆی زیاتر ھاندانی شاعیر لە دژی ڕژێمی دەرەبەگایەتی و کۆڵۆنیالیزم. ئەو ناکۆکییە خێڵەکییانەی نێوان شاعیر و چەند دەرەبەگێک گۆڕایە سەر شێوەی کێشەیەکی سیاسی دژ بە تێکڕای ڕژێمەکە. ھەرچەندە مەودای بیرکردنەوەی لە کێشەی نێوان خاوەن موڵک و ڕەعیەتەکان قوڵتر بوایەتەوە ئەوەندە ھەڵوێستی بەرانبەر تێکڕای دەرەبەگایەتی توندتر دەبوو، لەم قۆناغەدا شاعیر تێکەڵ بە ئەدەبی شۆڕشی نھێنی بوو.

لەبەر ئەوەی کۆمەڵگای کوردەواری ئەو سەردەمە کۆمەڵگایەکی ئایینی و دەرەبەگایەتی بووە، سروشتی کۆمەڵگاکەمان لە وڵاتێکی پیشەسازی نەچووەکە دەسەڵاتی سەرمایەداران خەڵکایان چەوساندبێتەوە بۆیە شیعرەکانی بە زۆری لەگەڵ جوتیاراندا دەدوێ و بەرھەڵستی دەرەبەگەکان دەکات. شاعیر باوەڕی بە یەکگرتنی جەماوەر و سەرکەوتنی ڕژێمی سۆشیالیستی ھەبووە، بۆیە ڕوو دەکاتە دەرەبەگ و ھەوڵی شۆڕشی نھێنی دەدات بە گوێیدا و دەڵێت:

گوێگرە قانوونی سۆشیالیستی دەنگی دایەوە

ڕۆژی مەرگت زۆر نزیکە ئەو دەنگە یاسینتە

نۆکەر و پێش خزمەت و کارەکەر و دایانەکەت

کەوتە ڕۆژی خۆی بزانە دوژمنی خوێنینتە

باخێ ھێندە قایم و مەحکەم نەبووی من ناتگەمێ

دەستی ئیستیعمارە ھێز و کۆمەک و پەرژینتە

شاعیر لەو باوەڕەدا بووە کە لە وڵاتێکی فرە نەتەوەدا مومکن نابێت کە ھەموو نەتەوەکانی ناو چوارچەوەی ئەو وڵاتە وەک یەک بژین و لە ڕووی یاسای کۆمەڵایەتییەوە یەکسان بن و ئابووری وڵات بە ئابووری ھەموو نەتەوەکان وەک یەک بدرێنە قەڵەم و وەکو یەک سەربەستی سیاسییان بدرێتێ، بۆیە ھەمیشە لە ھەڵوێستی سیاسییانەی نەتەوە سەرەکەییەکانی ئەو جۆرە وڵاتانە سڵەمیوەتەوە و لە شیعرەکانیدا ئەمەی بە لادێنشینەکان گەیاندووە.

نموونەی شیعریی قانع

قانع لە زۆر بواردا شیعری نووسیوە لەوانە: دڵداری، نیشتمانی، کۆمەڵایەتی، نەتەوایەی، شۆڕشگێرانە، ئایینی. ئەمانە ھەندێک نموونەی شیعریی قانعن:

نموونەی شیعری ئایینی

یا محەمەد لێو بە بار و دڵ بە بوریانم مەکە

ئەی ڕەئیسی ھەردوو دنیا، دیدە گریانم مەکە

دەستە ئەژنۆ و چاوەڕێگەی دەستی یارانم مەکە

من کە ئالی تۆم، زەلیلی باری عصیانم مەکە

غەیری قاپی ڕەئفەتت، بۆ کەس سەناخوانم مەکە!

شیعری دڵداری

مەسیح گەر بێتە سەر قەبرم بخوێنێ پێی دەڵێم: لاچۆ

دڵم پێکراوی تیری غەمزەو و پەیکانی موژگانە

ئەگەر تۆ نۆبەرەی ماچێکی لێوی خۆت بە من بەخشی

مەعباد چۆڵ ئەکەم بیللا، ئەچم بۆ کونجی مەیخانە 


شیعری نیشتمانپەروەری

ئەی وەتەن! خۆ من بە ناحەق سەرکز و ئاوارە نیم

ڕۆڵەکەی خۆتم بە پاکی دوژمن و خوێنخوارەو نیم

چونکە ڕۆڵەی کوردستانم، وەحشی و پەتیارە نیم

وا مەزانە! کەوتە ڕۆژی خۆی، وەھا بێکارە نیم

سەیری مەغزی دوژمن کە، تێکەڵی خوێناومە

یان

قوربانی ئەم خاکەیە، ئەم ڕۆحە لەبەرما

سۆزی دڵی پڕ دەردە، کە خولیایە لەسەرما

ئامادەیی مەیدانم و ئەم بەرگە کە پۆشیم

کفنە، نەوەکو چاکەت و پانتۆڵە لەبەرما
بەرھەمەکان
گوڵاڵەی مەریوان.
باغچەی کوردستان.
چوارباخی پێنجوێن.
شاخی ھەورامان.
دەشتی گەرمیان.




ڕێکه وت: پنج شنبه 4 خرداد 1391برچسب:قانع,ژیان نامه,,
ناردراوه به ده ستیوه نه وشه

 

ناری

 

 

 




ڕێکه وت: پنج شنبه 4 خرداد 1391برچسب:ناری,ژیان نامه,,
ناردراوه به ده ستیوه نه وشه

صفحه قبل 1 2 3 صفحه بعد

ئه رشیڤی ته وه ره کان
به سته ر
Features
ورود اعضا:

نام :
وب :
پیام :
2+2=:
(Refresh)

خبرنامه وب سایت:





آمار وب سایت:  

بازدید امروز : 30
بازدید دیروز : 12
بازدید هفته : 53
بازدید ماه : 104
بازدید کل : 259657
تعداد مطالب : 56
تعداد نظرات : 4
تعداد آنلاین : 2

IP
دریافت کد
size=